تەقینەوەیەكی دیكە كاروانێكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق كرده‌ ئامانج

تەقینەوەكە زیانی بە سێ ئۆتۆمبێل گەیاندووە

وێنەیەكی ئەرشیفی
وێنەیەكی ئەرشیفی

K24 – ھەولێر:

ئەمڕۆ بۆمبێكی چێنراو له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ناحیه‌ی یوسفییه‌ی باشووری به‌غدا كاروانێكی ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەركردایەتی ئەمەریكای كرده‌ ئامانج.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسەكانی ھەواڵی راگەیاندووە، بۆمبە چێنراوەكە كاراوانێكی پشتیوانی لۆجیستیی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە ناحیەی یوسفییە كردووەتە ئامانج و زیانی بە سێ ئۆتۆمبێل گەیاندووە.

لەو چەند مانگەی دواییدا چەندین تەقینەوەی لەم شێوەیە كاروانەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییان كردووەنەتە ئامانج و زیانی جیاجیایان لێكەوتووەتەوە.