تەقینەوەیەك حەشد و ھێزە ئەمنیەكانی عێراقی دەكاتە ئامانج

تەقینەوەكە بووە مایەی برینداربوونی چوار كەس لە ھێزەكانی ئەمنی و حەشدی عەشایری

تەقینەوەیەك حەشد و ھێزە ئەمنیەكانی عێراقی دەكاتە ئامانج
تەقینەوەیەك حەشد و ھێزە ئەمنیەكانی عێراقی دەكاتە ئامانج

K24 – ھەولێر:

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، تەقینەوەیەك ھێزەكانی حەشد و ھێزە ئەمنییەكانی عێراقی لە پارێزگای ئەنبار كردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیە لەو ھێزانە بریندار بوونە.

سەرچاوەكە گوتی: "بۆمبێكی چێنراو ھێزەكانی ئەمنی و حەشدیان لە گوندی نازرە لە قەزای رەتبە كردە ئامانج".

گوتیشی: "تەقینەوەكە بووە مایەی برینداربوونی چوار كەس لە ھێزە ئەمنیەكان و حەشدی عەشایری".