پادشای ئوردن سه‌ردانی گۆڕی پادشاكانی عێراق ده‌كات
سبه‌ی عه‌بدوڵڵای دووه‌م، پادشای ئوردن به سه‌ردانێك ده‌گاته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عێراق، میسر و ئوردن بكات و له میانی مانه‌وه‌ی له عێراق سه‌ردانی گۆڕستانی پادشا كۆچكردووه‌كانی عێراق ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:

سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی و پادشای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردن ده‌گه‌نه به‌غدا و له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌یان كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه لوتكهییهكه تایبه‌ته به تاوتوێكردنی پرسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌شی نێوان ئه‌و سێ وڵاته و په‌ره‌پێدانی بازرگانی و ئابووری نێوانیانه.
بڕیاریشه، عه‌بدوڵڵای دووه‌م پادشای ئوردن سه‌ردانی گۆڕستانی پادشایی عێراق له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه بكات.
گۆڕستانه‌كه له نێوان 1934 0 1936 له لایه‌ن ئه‌ندازیاری بریتانی جی بی كوپر درووستكراوه. گۆڕی هه‌ریه‌ك له فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م، پادشای عێراق و غازی پادشا و فه‌یسه‌ڵی دووه‌م، دوا پادشای عێراقی تێدایه. هه‌روه‌ها چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی و گۆڕی عه‌لی بن حوسێن پادشای حیجازی تێدایه.