بایدن: بەنیازین سەبارەت بە رووسیا و چین لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا كاربكەین
بایدن: دەبێت گفتوگۆ لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و و یەكێتی ئەوروپا بەردەوام بێت لە بارەی توركیا، باشووری قۆقاز، رۆژھەڵاتی ئەوروپا و رۆژئاوای بەلقان
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن بە ئەنجوومەنی ئەوروپایی راگەیاند، بە نیازی كاركردنە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا لە بواری مامەڵەكردن لەگەڵ رووسیا و چین، ھەروەھا لە بواری چەند پرسێكی دیكەی ناوچەیی.
كۆشكی سپی لە راگەیاندراوێكدا لە دوای كۆتاییھاتنی دانیشتنێكی ئەنجوومەنی ئەوروپایی، كە سەرۆكی ئەمەریكا ئامادە ببوو و تێیدا بایدن نیازی خۆی دەربڕی بۆ كاركردن لە پێناو جێبەجێكردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەكان لە بواری سیاسیەتی دەرەكیدا لەوانەش لە بەرامبەر رووسیا و چین.
بایدن گوتیشی: دەبێت گفتوگۆ لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا بەردەوام بێت لە بارەی توركیا، باشووری قهوقاز، رۆژھەڵاتی ئەوروپا و رۆژئاوای بەڵقان.
ھەروەھا لەو دیدارەدا باس لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنای نوێ و بابەتی گۆڕان لە كەشوھەوادا و ھەروەھا پەیوەندییە ئابوورییەكان كران.