كهرنهڤاڵێك بۆ سهربهخۆى و كۆتايیهاتنى سايكس پيكۆ بهڕێوهچوو
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر رێككەوتننامەی سایكس- پیكۆدا
K24 – ههولێر:
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر رێككەوتننامەی سایكس- پیكۆدا، كۆمەڵێك رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری هەولێر كەرنەڤاڵێكیان بۆ پشتگیریكردنی ئەنجامدانی راپرسى و راگەیاندنی سەربەخۆیی لە باشووری كوردستان سازكرد.
لە كەرنەڤاڵەكەدا كە لەنێو شاری هەولێر بە بەشداری سەدان كەس سازكرا، بەشداربووان لەلای هۆتێل شیراتۆن بۆ بەردەم قاوەخانەی مەچكۆ بە رێپێوان رۆیشتن. وەك ئاماژەیەك بۆ كۆتاییهاتنی رێككەوتننامەی سایكس- پیكۆ و كاڵبوونەوەی سنوورەكان، بەشداربووان تابووتێكیان لەسەر شان دانابوو و لەسەری نووسرابوو سایكس- پیكۆ.
ئێستا باشووری كوردستان لەبەردەم دەرفەتە زێڕینەكاندایە، لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی داعش لە ساڵی 2014، ئەو سنوورانەی سایكس- پیكۆ دروستیكردن لەسەر دەستی پێشمەرگەدا روخێنران، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ناوچەكانی سنووری ماددەی 140ی دەستووری عێراقی خستنەوە بندەستی خۆی و بەشەڕ لە داعشی سەندنەوە.