لیژنەی دارایی پەرلەمان و حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەدان

بە سەرپەرشتی د. بەشیر حەداد

پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

K24- هەولێر:

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و حکومەتی عێراق، لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە، لە کۆبوونەوەدان.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند: ''کۆبوونەوەکە لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ـەوە و وەزیرانی نەوت، دارایی، پلاندانان، کارەبا، کاروباری کۆمەڵایەتی و شارەوانی بەشدارن تێیدا''.

راشیگەیاند: ''چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری یەکلاکەرەوە لەو کۆبوونەوە بدرێت''.

بڕیارە سبەی یەکشەممە، کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە کۆببێتەوە.