د. بەشیر حەداد ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حکومەتی عێراق دەخاتەڕوو
لەسەر پشکی هەرێم چی گووتراوە؟
K24- هەولێر:
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حکومەتی عێراقی خستەڕوو.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، باس لە بەهای دۆلار کرا و زۆرینە بەوە قایلبوون نرخی دۆلار وەک خۆی بمێنێتەوە.
لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو دەقەی رێککەوتنی لەسەر کراوە، تەنها دەنگ لەسەر ئەوە دەدرێت و پشکی هەرێم کێشە نییە بۆ سەر پەسەندکردنی بودجەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوە قەرز لە بودجەی ساڵی 2021 نەکرێت.
د. بەشیر باسی لەوەش کرد، ئەوان هیوادارن سبەی پرۆژە یاسای بوجە پەسەند بکرێت.