ئاگادارییەك لە ھاتووچۆی ھەولێر بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و بێ تابلۆكان و ژمارهی ئەوروپایی
پشکنینی ئوتومبێلەکان درێژکرایەوە بۆ 5 ڕۆژی دیكە
K24 – ھەولێر:
بەرێوەبەرایەتی ھاتووچووی ھەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە بۆ خاوەنی سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان وبێ تابلۆکان وهەڵگرانی تابلۆی ئەوروپایی ومەنەفێست و لە ئاگادارییەكەدا ئاماژەكراوە كە ماوەی پشكنینی ئۆتۆمبێڵەكان درێژكرایەوە. ئەمەش دەقی راگەیاندنەكەیە:
دەقی راگەیاندنەكەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچووی ھەولێر:
خاوەنی سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان وبێ تابلۆکان وهەڵگرانی تابلۆی ئەوروپایی ومەنەفێست دەکەینەوە، کەوا بڕیاری پشکنینی ئوتومبێلەکان درێژکرایەوە بۆ 5 ڕۆژی دیكە واتا لەڕێکەوتی 2021/3/28 تاکو 2021/4/1 بۆیە دەتوانن لەو ماوەیە سەردانی سەنتەری پشکنین بکەن لەبارەگای هاتووچۆی هەولێر ڕۆژانە لەکاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ تاکو 6ی ئێوارە وەهەر کەسێک دوابکەوێت سەردانی بنکەی پشکنین نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لەهەر بڕیارێک کەلەداهاتو بدرێت سەبارەت بەو ئوتومبێلانە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچووی ھەولێر