هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بوونی هێزی شه‌ڕكه‌ری له عێراق ره‌تده‌كاته‌وه
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هێزەكانمان رۆڵی راوێژكاری ده‌بیینن و له‌ژێر فه‌رمانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌تی عێراقدا كارده‌كه‌ن
K24 – ھەولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ بە داعش رایگەیاند هێزی شه‌ڕكه‌ری له عێراق نییە.
نووسینگه‌ی زانیاری كاری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگۆی هاتنی هێزی شه‌ڕكه‌ری سه‌ر به هاوپهیمانییەتیهكهیان له‌عێراق رهتكردەوە.
له راگه‌یێندراوێكدا نووسینگه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌یان، كه له‌عێراقن رۆلی راوێژكاری ده‌بیینن و له‌ژێر فه‌رمانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراقدا كارده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها مه‌شق و راهێنان پێشكه‌ش به هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و هیچ هێزێكیشیان له ده‌ره‌وه‌ی ئەو هێزانه له بنكه‌كانیان جێگیر نه‌كردووه.
راگه‌یێندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانییەتی نێوده‌وڵه‌تی له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به زیادبوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییەتی نێوده‌وڵه‌تی له عێراقدا كردبوو.