فۆرمی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە

لە رێگای لینکێک دەتوانی ناوی خۆت تۆمار بکەیت
ڤاکسینی کۆرۆنا
ڤاکسینی کۆرۆنا

K24- هەولێر:

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە کوردستان24ـی راگەیاند: ''هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە رێگای لینکێک فۆڕمی داوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا پڕبکەنەوە''.

راشیگەیاند: ''ئێستا فۆڕمەکە ئامادەیە، بەڵام چەند گۆڕانکارییەکی بچووک هەیە دەبێت تێیدا بکەین، لە دوو رۆژی داهاتوو بە تەواوی ئامادە دەبێت''.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی ئاشکرا کرد: ''ئەپلیکەیشنی تایبەت لە سیستمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بۆ دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا دروست دەکرێت و هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگای ئەو ئەپلیکەیشنانە، پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرن''.

شەوی رابردوو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندبوو، لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێر، 11 کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

فۆڕمی ڤاکسینی کۆرۆنا بەم نزیکانە بڵاودەکرێتەوە
فۆڕمی ڤاکسینی کۆرۆنا بەم نزیکانە بڵاودەکرێتەوە