بارهه‌ڵگرێكی كۆمپانیای "ئێڤه‌ر گرین" شه‌قامێكی چین-یشی داخست
رووداوه‌كه به داخستنی نۆكه‌ندی سوێس به‌راورد كرا

K24 - هه‌ولێر:
بارهه‌ڵگرێكی كۆمپانیای "ئێڤه‌ر گرین" شه‌قامێكی خێرای له چین داخست و بووته هۆی په‌ككه‌وتنی هاتووچۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له كاتژمێر (9) و (55) خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ شه‌ممه (27ی ئازار/ مارسی 2021) روویداوه، بارهه‌ڵگره‌كه شه‌قامی " Changchun-Shenzhen Expressway" له نانجینگی چین داخست.
دوای رووداوه‌كه، بارهه‌ڵگره‌كه به ته‌واوه‌تی رێگه خێراكه‌ی په‌كخست، هاتووچۆی راگرتووه، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رووداوه‌كه‌یان به رووداوه‌كه‌ی داخستنی نۆكه‌ندی سوێس به‌راورد كردووه، كه كه‌شتی "ئێڤه‌ر گرین، هاتووچۆی نۆكه‌نده‌كه‌ی په‌كخستووه.
رووداوه‌كه زۆر به خێرایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چین بڵاوكرایه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی درووست كرد.

سه‌رچاوه: گلۆباڵ تایمز
د.ی