بەشیر حەداد: كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دواخرا
ھۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكە تەواونەبوونی رێژەی یاسایی دانیشتنەكەیە
K24 – ھەولێر:
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دواخرا.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بە كوردستان24ی راگەیاند، بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە 2021ی عێراق، بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دواخرا.