سەرۆكەكانی ئەنجوومەنی ئەوروپا و كۆمسیاری ئەوروپایی ھەفتەی داھاتوو لە ئەنقەرە ئەردۆغان دەبینن

ئەمەش نوێترین ئاماژەیە لەبارەی باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوولادا

توركیا ئەوروپا
توركیا ئەوروپا

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی یەكێتی ئەوروپا لە سەرەتای مانگی نیسانەوە سەردانی توركیا دەكات بەمەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەپێی ئەوەی گوتەبێژی یەكێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ دووشەممە ئاشكرایكردووە، بەبێ ئەوەی ھیچ وردكاری زیاتر بخاتەڕوو.

گوتەبێژ بەناوی یەكێتی ئەوروپا گوتی: سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا و سەرۆكی كۆمسیاری ئەوروپایی لە 6ی نیسانی لە ئەنقەرە چاویان بە سەرۆكی توركیا دەكەوێت، ئەمەش نوێترین ئاماژەیە لەبارەی باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوولادا.

سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، شارل میشال پێشتر داوای لە توركیا كردبوو پابەند بێت بەو "رەفتارە میانڕەوە"ی ئەم دواییەی و  بە ئاگاییەوە گەشبینی خۆی دەربڕی بوو لە بارەی باشبوونی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەنقەرە.

سەرچاوە: رۆیتەرز