دوو دادوەری دھۆك و یەکێکی سلێمانی بوونەتە ئەندامی دادگای ئیتیحادی
دادگاكه پێكهات و ناوی ئهندامهكانی بۆ سەرۆك كۆمار بەرزكراونەتەوە بۆ دەرخستنی فەرمانی كۆماری بە دامەزراندنیان
K24 – ھەولێر:
ئەنجوومەنی باڵا دادوەری، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پێكھێنانی دادگای باڵای ئیتحادی تەواو بووە و ههریهك له دادوهران عەبدولرەحمان سلێمان، سەرۆكی دادگای دھۆك، دادوەر جاسم جەزا، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی سلێمانی وهكو كورد له پۆستی ئهندامی رهسهنی دادگاكه دامهزراون و دادوەر تاھر سلێمان، سەرۆكی دادگای نێوجەوانانی دھۆكیش، وهك ئەندامی یەدەگ دهستنیشانكراوه.
لە راگەیاندراوێكدا، راگەیاندنی دادوەری دووپاتیكردهوه: "بەرێزان، دادوەرانی پۆستەكانیان ھاتووە لە یاسای ھەمواركراوی ژمارە 30ی ساڵی 2005 (یاسای دادگای باڵای ئیتحادی) ھەر یەك لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆكی دادگای باڵای ئیتیحادی و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتی دادوەری رایانگەیاند، پێكھێنانی دادگای باڵای ئیتیحادی تەواو بووە و ناوەكانیش بۆ سەرۆك كۆمار بەرزكراونەتەوە بۆ دەرخستنی فەرمانی كۆماری بە دامەزراندنیان بەم شێوەیەی خوارەوە:-
1- دادوەر جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتی دادوەری لە پۆستی سەرۆكی دادگا.
2- دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆكی داگای تاوانەكانی ئەنبار، لە پۆستی جێگری سەرۆكی دادگا.
3- دادوەر غالب عامر، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی واست، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
4- دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی نەجەف، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
5- دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
6- دادوەر خەلەف ئەحمەد رەجەب، سەرۆكی دەستەی تەمیز لە سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی سەلاحەدین، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
7- دادوەر ئەیوب عەباس ئالوەرەقە، ئەندامی مونتەدیب لە دادگای تەمیز لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
8- دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان، سەرۆكی دادگای دھۆك لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
9- دادوەر جاسم جەزا، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی سلێمانی، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
10-دادوەر عادل عەبدولرەزاق، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی بەسرە، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.
11- دادوەر خالد تەھا، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی كەرخ، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.
12- دادوەر مونزر ئیبراھیم. ئەندامی مونتەدیب لە دادگای تەمیز، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.
13- دادوەر تاھر سلێمان، سەرۆكی دادگای نێوجەوانانی دھۆك، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.