بلینكن: ده‌بێت په‌نابه‌رانی سووریا بگه‌ڕێنه‌وه
بلینكن: پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌زووترین كات كار بكات بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی سووریا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی
K24 – ھەولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له‌میانی كۆنفرانسی هاوكاریكردنی سووریا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی په‌نابه‌ران بۆ سووریا.
بلینكن گوتی: " سه‌رۆك بایدن له‌و بڕوایه‌دایه كه پێویسته سیاسه‌تی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ست بێت به هه‌ماهه‌نگیكردنی وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی جیهان، چونكه به ته‌نیا هیچ كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر ناكرێت".
بلینكن گوتیشی: "له‌باره‌ی سووریاوه، پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئاواره‌كان بۆ ئه‌و وڵاته. پێویستیشه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌زووترین كات كار بكات بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی سووریا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بێ هیچ رێگرییه‌ك".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جەختیشیكردەوە، تاكه چاره‌سه‌ری نه‌هامه‌تیی و قه‌یرانی سووریا، چاره‌سه‌ری سیاسییه به‌گوێره‌ی رێگه‌چاره‌ی مادده‌ی 2254ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.