ئەمەریكا دەستیكرد بە ھەڵمەتێكی ده‌ستگیركردنی شانه نووستووه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆل
ئەمەریكا: ئه‌گه‌ر رێگری له هه‌ڕه‌شه‌ی چالاكییه‌كانی داعش له‌و كه‌مپه‌دا نه‌كرێت؛ له‌داهاتوودا مەترسیی گه‌وره‌ی دەبێت له‌سه‌ر ئاسایشی ته‌واوی جیهان
K24 – ھەولێر:
هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مەریكا ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان ئەنجامدا بۆ ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی شانه‌ی نووستووەكانی چه‌كدارانی داعش له كه‌مپی هۆل له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان.
ژماره‌ی سه‌رنشینانی كه‌مپ ھۆل زیاتر له 62 هه‌زار كه‌سه و به‌شی هه‌ره زۆریان عێراقی و سووریایین له پاشماوه‌كانی داعشن. وێرای هه‌بوونی 10 هه‌زار كه‌سی دیكه، كه خێزانی چه‌كدارانی داعشی بیانی 57 وڵاتن و نزیكه‌ی 20 هه‌زار منداڵ له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌رپرسانی ئه‌مەریكا ده‌ڵێن: كه‌مپه‌كه بووه‌ته لانه‌ی زاوزیێ داعش و ئه‌گه‌ر رێگری له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی چالاكییه‌كانی داعش له‌و كه‌مپه‌دا نه‌كرێت؛ لێكه‌وته‌كانی له‌داهاتوودا ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشی ته‌واوی جیهان.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه زیاتر له 47 رووداوی كوشتن و تیرۆركردن له ناو كه‌مپه‌كه‌دا روویانداوه، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م كرده‌وانه‌ش به چه‌كی زیندوو كراون.