فوئاد حوسێن: لە كۆبوونەوەكەدا باس له ناوچەكە، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌ماهه‌نگی بازرگانی و ئابووری كرا
وەزیرانی دەرەوەی میسر و عێراق و ئوردن ئامادەكاری ئەنجامدانی لوتكەی ھەرسێ وڵاتیان كرد
K24 – ھەولێر:
هه‌رسێ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئوردن و میسر به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی هەواڵگری هه‌رسێ وڵات له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
بریار بوو كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هه‌رسێ وڵات به‌رێوه‌بچێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی له میسر هاتوونه‌ته ئاراوە كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی هه‌ردوو وڵات رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات‌دا باس له ئاڵنگارییه‌كانی ناوچه‌كه و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كراوه. هه‌ماهه‌نگی بازرگانی و ئابووری، ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، یه‌مه‌ن و لیبیا و، پرسی فه‌ڵه‌ستنیش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوونه.
فوئاد حوسێن،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: "ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕیزان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و میسر به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی هه‌واڵگری هه‌رسێ وڵات كۆبووینه‌وه. گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه درێژكراوه‌ی هه‌ردوو لوتكه‌ی عومان و قاهیره بوو و له داهاتوویەكی نزیكدا جارێكی دیكه ئه‌م لوتكه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێته‌وه له‌چوارچێوه‌ی كاركردنی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رسێ وڵات".
فوئاد حوسێن روونیشیكردەوە، "له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی هه‌ردوو وڵات باسمان له‌م بابه‌تانه كرد. له‌رووی سیاسییه‌وه گفتوگۆمان كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و هۆیانه‌ی، كه ده‌بنه هۆكارێك بۆ یارمه‌تیدانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رسێ وڵات‌دا".
وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: "جه‌ختمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاریانەی له له‌ناوچه‌كه دێنه پێش جگه له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی دێنه پێش، كه گرنگی هاوبه‌شیان بۆ هه‌رسێ وڵات هه‌یه، به‌تایبه‌ت پرسی فله‌ستین وئاڵۆزییه‌كانی سووریا و كێشه‌كانی یه‌مه‌ن و لیبیا".
راشیگەیاند: "باسمان له به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی هه‌ماهه‌ه‌نگییه‌كانی ئابووری و بازرگانی كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند راسپارده‌یه‌كمان ده‌ركردووه".