رۆژئاوای كوردستان.. له عه‌فرین شه‌ڕ له نێوان گروپه چه‌كداره‌كان روویدا
به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك لە هاووڵاتیان برینداربوونە
K24 – ھەولێر:
له شاری عه‌فرین لە رۆژئاوای كوردستان شه‌ڕ له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كاندا روویدا و بەو هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون.
میدیاكانی هه‌سه‌ده بڵاویانكرده‌وەتەوە، شه‌ڕ له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی جه‌بهه‌تولشام و گروپی سوڵتان مورادی سه‌ر به سووپای توركیا له گه‌ڕه‌كی مه‌حموودییه‌ی شاری عه‌فرین روویدا.
هه‌سه‌ده بڵاویشیكردووەتەوە، به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك لە هاووڵاتیان برینداربوونە.