شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق: گرووپێكی ده‌رچوو له یاسا مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه
"راگره مووشه‌كه‌ییه‌كان له نزیك چیای "عه‌كاشه" له باكووری كه‌ركووكه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (30ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، هێزێكی سووپای عێراق، (6) راگری ئاسنیان له شه‌وی رابردوو ئاشكراكردووه، كه له‌لایه‌ن گرووپێكی ده‌رچوو له یاسا مووشه‌كه‌كانی له‌سه‌ر ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له به‌یانناكه‌دا هاتووه، راگره مووشه‌كه‌ییه‌كان له نزیك چیای "عه‌كاشه" له باكووری كه‌ركووكه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه، كه بۆ مووشه‌كبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌كارهاتووه و مووشه‌كه‌كان له جۆری "'گراد" بوون.
به‌یاننامه‌كه روونیشكرده‌وه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن و بیانده‌نه دادگا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی پارێزگای كه‌ركووك له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و له داهاتوودا زیانیاری زیاتر ده‌خه‌نه‌ڕوو.
د.ی