كاروانێكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرایە ئامانج كە دیاریی بۆ عێراق ھێنابوو

بۆمبێیكی دیكەی چێنراو ھەر بە ھەمان كارواندا تەقییەوە لە پارێزگای بابل

KURD
KURD

K24 – ھەولێر:

شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لە پارێزگای زیقار، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە، كە كاروانەكە كۆمەڵە ئۆتۆمبێلێكی بەدیاری بۆ سوپای عێراق ھەڵگرتبوو.

شانەی ئەمنی لە راگەیاندراوێكدا گوتی: ئەمڕۆ سەر لە بەیانی، لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی لە پارێزگای زیقار، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكدا تەقیەوە، كە كاروانەكە چەندین ئۆتۆمبێلی لە جۆری "لاندكرۆز پیكەپ"ی دەگوازتەوە وەك دیاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنی تواناكانی ھێزەكانی ئەمنی عێراقی و تەقینەوەكە بۆ ھۆی سووتانی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان و ھیچ زیانێكی گیانیشی لێنەكەوتەوە".

شانە ئەمنی گوتیشی:"بۆمبێیكی دیكە چێنراو ھەر بە ھەمان كارواندا تەقییەوە لە پارێزگای بابل لە نزیك پردی 17 و لە ئەنجامدا زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان و بارەكەی گەیاند لە كەرتی بەرپرسیارییەتی پۆلیسی پارێزگای بابل".