نووری حەمە عەلی: هێرشەکەی میحوەری پردێ کاریگەری نەرێنی دەبێت
نووری حەمە عەلی: سوپای عێراق دەزانێت کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە
K24 – ھەولێر:
بەرپرس میحوەری پێنجی کەرکووک لهبارهی هێرشهكهی شهوی رابردوو رایگەیاند، ئەو جۆرە ھێرشانە كاریگەری نەرێنیی دەبێت.
نووری حەمە عەلی، بەرپرس میحوەری پێنجی کەرکووک لهبارهی هێرشهكهی شهوی رابردووی لە نزیك میحوهرهكهیان بە کوردستان24ی گوت: "ئەمە یەکەم جار نییە هێرش دەکرێتە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و گوتیشی ئەم جۆرە هێرشانە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو لایەک دەبێت".
نووری حەمە عەلی ئاشكراشیكرد، "پاشماوەی مووشەکەکانی شهوی رابردوویان بۆ مهبهستی لێكۆڵینهوه هەڵگرتووە".
ئاماژەشكرد، "سوپای عێراق دەزانێت کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە".