گوتهبێژی وهزارهتی كارهبای عێراق: بههۆی سزاكانهوه ناتوانین پارهی قهرزی كارهبا بدهینهوه ئێران
ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبای عێراق کەمکردووەتەوە
K24 – ھەولێر:
ئەحمەد عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، رایگەیاند، ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبای عێراق، بۆ 22 ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێکدا، کەمکردووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئەحمەد عەبادی گوتی: بەھۆی سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران، بەغدا ناتوانێت پارەی قەرزی کارەبا بداتەوە بە تاران و ھەر لەبەر ئەوەیە، ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبای عێراق لە 50 ملیۆن پێی سێجا بۆ 22 ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێکدا، کەمکردووەتەوە.