نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: نۆ رێكخراوی مرۆیی كاره‌كانیان له رۆژئاوای كوردستان راگرتووه
سێ به‌شی دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان پێویستیان به یارمه‌تیی مرۆیی هه‌یه
K24 – ھەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند، نۆ رێكخراوی مرۆیی به‌هۆی وشكبوونی سه‌رچاوه‌ی داراییان كاره‌كانیان له رۆژئاوای كوردستان راگرت.
مارك لوكۆك، هه‌ماهه‌نگكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی گوتی: به‌هۆی كه‌مبوونی پشتیوانییه‌كانی دارایی له‌و رێكخراوانه، نۆ رێكخراوی مرۆیی له باكووریی رۆژهه‌ڵاتی سوریا كاره‌كانیان راگرتووه.
گوتیشی: "سێ به‌شی دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان پێویستیان به یارمه‌تیی مرۆیی هه‌یه".
له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی برۆكسل نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، 24 ملیۆن سووریایی پێویستیان به هاریكاری مرۆیی هه‌یه و له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردووش‌دا 10 ملیار دۆلار بۆ پشتیوانی خۆراكی بۆ 10 ملیۆن كه‌س خه‌رج كراوه.