حكومه‌تی هه‌رێم داوای هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌نابه‌رانی رۆژئاوا ده‌كات
وەزیری ناوخۆ: حكومەتی ھەرێم ساڵانه به بڕی 147 ملیۆن دۆلار پشتیوانی دارایی له په‌نابه‌رانی رۆژئاوا له هه‌رێم ده‌كرێت
K24 – ھەولێر:
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێنجه‌مین كۆنفرانسی برۆكسل بۆ ئایینده‌ی سووریا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هاوكاری ئەو په‌نابه‌رانەی رۆژئاوا بكه‌ن، ئەوانەی له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن و ژماره‌یان 240 هه‌زار په‌نابه‌ر و ئاواره‌یه و زۆربەشیان ئافره‌ت و منداڵن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: "په‌نابه‌ران %40 له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێكراون و سه‌رجه‌میان ئازادن له ده‌ستگه‌یشتنیان به هاوكاری په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سوودمه‌ندبوون له كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان".
دواتر وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەشیكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه سه‌خته داراییه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه؛ ساڵانه حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 147 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانی له مانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی رۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات.