نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ پاریس ده‌كات

ژماره‌یه‌ك پرسی جیاواز تاوتوێ كران

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كازم روكابی، كابه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ فه‌ره‌نسا
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كازم روكابی، كابه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ فه‌ره‌نسا

K24- هه‌ولێر:

له‌ دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ پاریس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/3/2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له‌ پاریس به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كازم ئه‌لڕوكابی، كاربه‌ڕێكه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ پاریس و ستافی باڵیۆزخانه‌، باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و فه‌ره‌نسا و كاروباری باڵیۆزخانه‌ و سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس كرا و جه‌خت له‌ بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرایه‌وه‌.

H.B

كاتی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ پاریس
كاتی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ پاریس