سه‌گه‌كه‌ی بایدن په‌لاماری كارمه‌ندێكی كۆشكی سپی داوه
دووه‌م جاره په‌لاماری كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی بدات

K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی "سی ئێن ئێن" بڵاوی كرده‌وه، سه‌گه‌كه‌ی "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی "جیل" پڕیداوهته پیاوێك له كۆشكی سپی.
مایكل لاروزا، گوته‌بێژی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رووداوه‌كه له باخچه‌ی باشووری كۆشكی سپی روویداوه، قوربانییه‌كه له باخچه‌ی نیشتمانی خه‌ریكی كاركردن بووه.
گوتیشی: "به‌ڵی "مێجه‌ر" كه ناوی سه‌گه‌كه‌یه، له‌كاتی گه‌ڕانی به‌ناو باخچه‌كه‌دا پڕیداوهتهوه كه‌سێك، له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزاری پزیشكیی كۆشكی سپییه‌وه پشكنین بۆ پیاوه‌كه كراوه، هیچ زیانێكی مه‌ترسیداری به‌رنه‌كه‌وتووه و بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
پێشتریش له (9)ی ئه‌م مانگه، "مێجه‌ر" هێرشیكردووه‌ته سه‌ر كارمه‌ندێك له كۆشكی سپی، یه‌كه‌ی پزیشكی یارمه‌تی پیاوه‌كه‌یان دابوو و پێویستی به نه‌خۆشخانه‌ش نه‌بووه.
بایدن و هاوسه‌ره‌كه‌ی دوو سه‌گیان هه‌یه، "مێجه‌ر" و "چامپ"، ئه‌و دوو سه‌گه دوای چه‌ند رۆژێك له ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن له (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) هاتنه ناو كۆشكی سپییه‌وه.
د.ی