دادگای باڵای توركیا له‌باره‌ی داخستنی "هه‌ده‌په‌" بڕیاری دا

دادگاكه‌ به‌ڵگه‌كانی تاوتوێ كردووه‌

بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی "هه‌ده‌په‌" درا
بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی "هه‌ده‌په‌" درا

K24 - هه‌ولێر:

دادگای دەستووری تورکیا له‌باره‌ی داخستنی "هه‌ده‌په‌" بڕیاری دا، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاشكرای كرد، كه‌ دادگاكه‌ رایگه‌یاند،‌ كه‌یسی داخستنی پارتی گه‌لانی دیموكرات (هه‌ده‌په‌)ی گەڕاندووەتەوە بۆ دادگای باڵای توركیا.

هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد‌، كه‌ دادگای دەستوری تورکیا هۆكاری گەڕاندنەوەی ئه‌و كه‌یسه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه،‌ كه‌ بەڵگەکان لەسەر داخستنی هەدەپه تەواو نەبوون و كامڵ نین.

هەفتەی رابردوو داواکاری گشتی دادگای باڵای توركیا داوای پێداچوونەوەی كه‌یسی داخستنی "هەدەپە"ی له‌ دادگای دەستووری توركیا كرد.

ئه‌و كه‌یسه‌ی لەلایەن داواکاری گشتی ئامادە کراوە، باسی ئەوە کراوبوو، کە "هەدەپە" باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە و بە کردەوەکانی خۆی دژی یەکپارچه‌یی خاکی تورکیایە.

هەروەها لە كه‌یسه‌كه‌دا داواکراوە بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ مافی کاری سیاسی لە (687) کەس بسەنرێتەوە، كه‌ لە نێوانیاندا هاوسەرۆکەکانی هەدەپە "پەروین بوڵدان" و "میتات سانجار"یش تێدابوو.

 د.ی