راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەوەی ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان، ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنى ڕق و نانەوەی پشێوییە

جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – ھەولێر:

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی لە بارەی رووداوەكانی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوە، ئەمەی خۆارەوەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

دەقی راگەیاندراوەكەی گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان:

لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و زامنکردنی بژێویان  و دەستەبەرکردنی ئارامی و خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەداخەوە کەسانێک هەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچى دەستەواژەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانی و سیاسى بە کار دەهێنن و ڕەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن وەک ئەوەی بەداخەوە ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان، کە ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنى ڕق و نانەوەی پشێوییە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستوورییەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە. چاوەڕوانى ئەوەشى هەیە پەرلەمانتاران لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکاندا، هەڵسوکەوت بکەن و بەرگری لە مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکەن.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان

2021/3/31