مه‌سروور بارزانى بۆ ئه‌وروپا: وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر بڕواننه سه‌ربه‌خۆيى كوردستان
و سه‌ربه‌خۆيى و جيابوونهوه له عێراق و بوونه دراوسێى ئه‌و وڵاته له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌دايه و ئومێد ده‌كه‌ين ئه‌وروپا وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر بڕوانێته ئه‌و داوايه‌ى كورد.
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، له ميانهى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى يه‌كێتى ئه‌وروپا رايگه‌ياند، كورد مافی خۆیه‌تی به‌دوای بژارده‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێت و سه‌ربه‌خۆيى و جيابوونهوه له عێراق و بوونه دراوسێى ئه‌و وڵاته له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌دايه و ئومێد ده‌كه‌ين ئه‌وروپا وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر بڕوانێته ئه‌و داوايه‌ى كورد.
ئه‌مڕۆ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ د. نیكۆلاس وێستكۆت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و شاندی یاوه‌ری، كۆبوويه‌وه، كه به مه‌به‌ستی بینین و هه‌ڵسه‌نگاندی باردۆخه‌كه سه‌ردانيان كردبوو.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌سروور بارزانى رایگه‌یاند، پێداگیری و به‌رده‌وامیدان به هه‌ڵه مێژووییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا نییه، پێویسته وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر له به‌رنامه و بژارده‌ی گه‌لی كوردستان بڕوانرێت.
سه‌باره‌ت به داهاتووى كورد له عێراقدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌سروور بارزانى دووپاتی له بژارده و هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه پێویسته به ئاشتیانه هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی وه‌ك دوو دراوسێ بن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، كورد له چوارچێوه‌ی عێراقدا هه‌موو رێگه‌یه‌كی تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌گۆڕینی عه‌قڵیه‌ت و بڕوانه‌بوونی به‌غدا به هاوبه‌شی راسته‌قینه، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
مه‌سروور بارزانى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان، كورد مافی خۆیه‌تی به‌دوای بژارده‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دابین ده‌كات و سه‌قامگیریش بۆ ناوچه‌كه ده‌هێنێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، هیوای خواست یه‌كێتی ئه‌ورووپا وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر له بژارده و هه‌ڵویستی هه‌رێمی كوردستان بڕوانێت.
له باره‌ى هه‌ڵوێست و سياسه‌تى عێراقه‌وه، مه‌سروور بارزانى پرسيارى ئه‌وه‌شى وروژاند، ئايا چۆن متمانه به عه‌قڵیه‌تێك ده‌كرێت، كه پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی خۆی بزانێت، له‌كاتێكدا به گوێره‌ی ده‌ستوور هه‌رێمى كوردستان به‌شێكه له‌و وڵاته.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكخرایه سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی مه‌یدانی جه‌نگ دژ به داعش و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕى دژ به داعش، مه‌سروور بارزانى، رایگه‌یاند، وێڕای سه‌ركه‌وتنه‌كان و رزگاركردنى خاكێكی زۆر له ده‌ست داعش، به‌ڵام هێشتاش مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان ماون، كه پێشتر له وتارێكدا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئاماژه‌م پێدا.
داواشیكرد، یه‌كێتی ئه‌ورووپا هاوكاری زیاتری پێشمه‌رگه بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی خێرا و گوتى: هه‌رێمی كوردستان له بواری سه‌ربازی و ئابووری و یارمه‌تی مرۆییشه‌وه پێویستی به هاوكاری ئه‌ورووپا هه‌یه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران، كه بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمى كوردستان درووستكردووه.