پێشمهرگه: بريتانيا چهكى كۆنى بۆ رهوانه كردووين و سووديان لێ نابينين
ھێزی پێشمەرگە لەو چەك و تەقەمەنیانەی كە حكومەتی بريتانيا بۆ شەڕی دژی داعش بۆی ناردون ناڕازین و دەڵێن: ئەو چەكانە مۆدێلی كۆنن و لەو شەڕەدا وەك پێویست سوودی لێوەرناگرین.
K24 – ههولێر:
ھێزی پێشمەرگە لەو چەك و تەقەمەنیانەی كە حكومەتی بريتانيا بۆ شەڕی دژی داعش بۆی ناردون ناڕازین و دەڵێن: ئەو چەكانە مۆدێلی كۆنن و لەو شەڕەدا وەك پێویست سوودی لێوەرناگرین.
بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی دەیلی تێليگرافی بريتانى، حكومەتی بەریتانیا لە مانگی ئهيلوولی ساڵی 2014، چەكی سووك و تەقەمەنی بۆ پێشمەرگە ناردووە، بەڵام فەرماندەكانی پێشمەرگە بەو رۆژنامەیەیان وتوە ئەو چەكانە، مۆدێلی كۆنن و وەك پێویست سوودی لێوەرناگرن .
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە رۆژنامەكەی وتوە كە دووجار نامەی داواكاریان بۆ دابینكردنی چەكی پێشكەوتووتر پێشكەش بە حكومەتی بەریتانیا و وەزارەتی بەرگری بەریتانیا كردووە، بەڵام وەڵامیان نەبووە.
دواتر رۆژنامەكە ئاشكرای كردووه، كە جۆری ئەو چەكانەی بەریتانیا داویەتییە پێشمەرگە، زۆر لە كوالیتی ئەو چەكانەی وڵاتانی ئەوروپی دیكەن كە دراون بە پێشمەرگە له خوارتره.
له لايهكى ديكهوه یاریدەدەری فەرماندەيی زێرەڤانی لە بەنداوی مووسڵ، عەمید ھێرش، بە كوردستان 24 ی راگهياند، "كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند خۆكوژێك ھێرشیان كردووهتە سەر دووڕیانی ئاسكی مووسڵ و بورجی ئاسكی مووسڵ و ویستوویانە خۆیان بە ھێزەكانی پێشمەرگەدا بتەقێننەوە، بەڵام ھەر زوو پێشمەرگە وەڵامیان دانەوە و ھێرشەكەیان تێكشكاند".
ههروهها گوتى: ئێستا تەرمی 11 خۆكوژ لە دەست ھێزەكانی پێشمەرگەدایە.
ئەو فەرماندەیە ئەوەشی خستهڕوو، "لە تێكشكاندنی ھێرشەكەدا فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان ھاوكاریی ھێزەكانی پێشمەرگەیان كرد".