دوای به‌كارهێنانی پێكوته‌ی ئه‌سترازینیكا 30 حاڵه‌تی جه‌ڵته تۆمار كراوون
ئاژانسی بریتانیا بۆ رێكخستنی دا‌و و ده‌رمان و به‌رهه‌مه‌كانی چاودێری ته‌ندرووستی، رایگه‌یاند، دوای به‌كارهێنانی پێكوته‌ی "ئه‌سترازینیكا" ده‌ركه‌وتووه، 30 حاڵه‌تی جه‌ڵته‌ی خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان تۆمار كراوه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی بریتانیا بۆ رێكخستنی دا‌و و ده‌رمان و به‌رهه‌مه‌كانی چاودێری ته‌ندرووستی، رایگه‌یاند، دوای به‌كارهێنانی پێكوته‌ی "ئه‌سترازینیكا" ده‌ركه‌وتووه، 30 حاڵه‌تی جه‌ڵته‌ی خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان تۆمار كراوه.
ئاژانسه‌كه ئاشكرایكردووه، ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه له دوای به‌كارهێنانی پێكوته‌ی "فایزه‌ر" تۆمار نه‌كراوون.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، هێشتا بڕوایان وایه سوودی پێكوته‌ی "ئه‌سترازینیكا" زۆر زیاتره له‌و مه‌ترسییانه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه و ببنه هۆی جه‌ڵته.
روونیكردووه‌ته‌وه، پێش 18ی مارس/ ئازاری رابردوو، له كۆی 11 ملیۆن كه‌س كه پێكوته‌كه‌یان به‌كارهێناوه، ته‌نیا 5 حاڵه‌تی جه‌ڵته تۆمار كراوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ