كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی به‌بیر ده‌هێنێته‌وه
دوای زیاتر له 40 ساڵ تێپه‌ڕین تاوانی جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، ئه‌مڕۆ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه ئه‌و تاوانه‌ی به بیر هێناوه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دوای زیاتر له 40 ساڵ تێپه‌ڕین تاوانی جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، ئه‌مڕۆ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه ئه‌و تاوانه‌ی به بیر هێناوه‌ته‌وه.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌دام حوسێن، وه‌ك سه‌رۆكی رژێمی به‌عس له عێراق و له ساڵی 1980 به بڕیاری ژماره (666)، رژێمی به‌عس كه ئه‌و كات له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پشتیوانی وڵاتانی زلهێزی به‌ده‌ستهێنابوو، هه‌ڵمه‌تێكی گرتن و راوه‌دوونان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی عێراقی له كوردانی فه‌یلی ده‌ستپێكرد.
به هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه هه‌زاران هاووڵاتی كوردی فه‌یلی راوه‌دوونران و ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵیاندا گیرا و ناسنامه‌یان لێسه‌ندرایه‌وه و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
دوای زیاتر له 40 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی رژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق به هاووڵاتییانی كوردی فه‌یلی، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی: "ئەمڕۆ ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیلی عێراقە و ئەو کردەوانەمان وەبیردێتەوە کە رژێمی تۆتالیتاری سەدام دژیان ئەنجامیدا. کردەوەی وەکو جیاکاری لەسەر بنەمای رەچەڵەک، وەدەرنان، لێسەندنەوەی رەگەزنامە، سنورداشکردن، پەراوێزخستن و دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵیان".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئەمه‌ریکا پشتیوانی لە بەدەستهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ گشت پێکهاتەکانی کۆمەڵگه دەکات. لە پێناو برەودان بە فرەیی و گیانی یەکترقبوڵکردن".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌دا، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ئێستا و داهاتوودا له هه‌مبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردووه و نووسیویه‌تی: "ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پارێزگاریکردن لە پێکهاتە ئێتنیکی و ئایینیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دوپات دەکاتەوە".