ئاماری نوێی كۆرۆنا.. زیاتر له هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركرا
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 13 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنا راگەیاند و بەگوێرەی ئامارەكە مردن بە كۆرۆنا زیادیكردووە.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ھاتووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1014 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 13 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە 24 كاتژمێردا 374 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی: