كازمی له ئیماراته
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی به سه‌ردانێك گه‌یشته میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات) و له لایه‌ن جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان پێشوازی لێكرا.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی به سه‌ردانێك گه‌یشته میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات) و له لایه‌ن جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان پێشوازی لێكرا.
دوای سه‌ردانی بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودییه، له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، كازمی گه‌یشته ئیمارات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پرسی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و وڵاتانی كه‌نداو به گشتیی و ئیمارات به تایبه‌تی تاوتوێ ده‌كات.
هاوشێوه‌ی پێشوازییه به‌رچاوه‌كه‌ی كه له سعوودییه لێیكرا، له ئیماراتیش به هه‌مان شێوه به بایه‌خه‌وه پێشوازی له سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی كرا و 21 تۆپ ته‌قێنران و ئیمارات به وڵاتی دووه‌می كازمی وه‌سفكرا.
محه‌مه‌د بن زاید، له تویته‌ر نووسیویه‌تی: به‌خێرهاتنی كازمی برا ده‌كه‌ین، بۆ ناو كه‌سوكاری خۆی له ئیمارات و هیوادارین گفتوگۆی به‌رهه‌مدار بكه‌ین.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌میشه ئیمارات شانبه‌شانی عێراق وه‌ستاوه بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و چه‌سپاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كازمی رایگه‌یاندووه، هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆستی له ناوچه‌كه به تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌ره پێبدات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس