تەقینەوەیەكی نوێ كاروانێكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد ئامانج لە عێراق
K24 – ھەولێر:
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیوانییە، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، بۆمبێكی چێنراو لەسەر رێگای خێرای پارێزگاكە كاروانێكی ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی كردە ئامانج.
سەرچاوەكە گوتی: "ئەمرۆ ئێوارە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە لەسەر رێگای خێرا لە نێو سنووری پارێزگای دیوانیە".
سەرچاوەكە گوتیشی: زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژەدەكەن، ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی لە تەقینەوەكە نەكەوتووەتەوە.