نه‌قیبێك ژماره‌یه‌ك پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی دەستبەسەر ده‌كات
K24 - سلێمانی:
ئێوارەی ئەمڕۆ نەقیبێكی لیوای سێی تایبەت، لەبەردەم مزگەوتی (ئەحمەدی حاجی عەلی) لەسەر شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی، به‌هۆی داواكردنی مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل، ژمارەیەك کارمەندی هاتووچۆ دەستبەسەر دەکات.
رائید كاروان محەمەد، گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، بە كوردستان 24ی راگەیاند، نه‌قیبه‌كه سه‌رپێچی هاتووچۆی كردووه و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پۆلیسی هاتووچۆوه داوای مۆڵه‌تی شۆفێری لێكراوه، به‌ڵام نه‌قیبه‌كه به بیانووی بێڕێزی كردن و سووكایه‌تیكردن، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی هاتووچۆی ده‌ستگیركردووه و دوای ماوه‌یه‌ك ئازادی كردوون.
دوای رووداوه‌كه‌ش، ئه‌فسه‌رێكی هاتووچۆی سلێمانی، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌قیبه تۆماركردووه.