په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان (3) ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان، له بانگهێشتنامه‌یه‌كدا داوا له ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه له دانیشتنی ئاسایی خوولی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌میدا ئاماده‌بن.
له بانگهێشتنامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه، ته‌وه‌ره‌كانی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان) ده‌بێت.
ته‌وه‌ری دووه‌م له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای (رێكخستنی ئامێره‌كانی چاودێری) و پێشنیازه یاسای (بڕیاری رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان) ده‌بێت.
ته‌وه‌ری سێیه‌می دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار "مهم بورهان قانیع" له‌باره‌ی (حوكمڕانی بیرۆكراسی) ده‌بێت.
ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2021/4/7، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د.ڕێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق