كاروان جه‌مال تاهیر: كورد گه‌لێكی به‌وه‌فایه و چاكه‌ی دۆسته‌كانی له یاد ناكات
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا، كاروان جه‌مال تاهیر، رایگه‌یاند، له سییه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری 688 ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه كورد گه‌لێكی به وه‌فایه و چاكه‌ی دۆسته‌كانی له یاد ناكات.
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا، كاروان جه‌مال تاهیر، رایگه‌یاند، له سییه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری 688 ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه كورد گه‌لێكی به وه‌فایه و چاكه‌ی دۆسته‌كانی له یاد ناكات.
كاروان جه‌مال تاهیر، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێستاش له به‌ریتانیا قسه له‌سه‌ر كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بڕیاره ده‌كرێت، كه به‌ریتانیا رۆڵی هه‌بوو له ده‌ركردنیدا.
گوتیشی: بڕیاره‌كه بووه هۆی گۆڕینی روانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرسه مرۆییه‌كان و ده‌ستتێوه‌ردان له رێگه‌ی هێزی سه‌ربازییه‌وه بۆ پاراستنی به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیی له سه‌ر رۆشنایی ئه‌و بڕیاره هه‌وڵیاندا یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان درووست بكرێت، تا چاودێری ره‌وشی مافی مرۆڤ له وڵاتان بكات و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، به‌ریتانیا ده‌ستوه‌ردان بكات، چونكه ده‌ستوه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام و به‌رهه‌مێكی زۆری داوه به ده‌سته‌وه و بووه‌ته چیرۆكی سه‌ركه‌وتن له ناوچه‌كه.