سه‌رۆ قادر: بڕیاری 688 هه‌نگاوێكه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه مێژووییه‌ی دوای روخانی عوسمانی له كورد كرا
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا كوردیان پارچه پارچه كرد و له ناسنامه‌ی خۆی بێ به‌شیانكرد، یه‌كه‌مجار بوو بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی كورد ده‌ربكرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆ قادر، نووسه‌ر و رۆشنبیری كورد، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا كوردیان پارچه پارچه كرد و له ناسنامه‌ی خۆی بێ به‌شیانكرد، یه‌كه‌مجار بوو بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی كورد ده‌ربكرێت.
سه‌رۆ قادر گوتی: دوای رووخانی عوسمانی و كۆده‌نگی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد هیچ كیانێكی نه‌بێت و رێگه‌ی پێ نه‌درێت چاره‌نووسی دیاری بكات، بڕیاری 688 یه‌كه‌مین بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی بوو، كه هه‌نگاوێكه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه مێژووییه‌ی له كورد كرا. رێگه‌ی پێدرا له ره‌وشی نوێ‌دا بپارێزرێت و بیر له شێوازی به‌ڕێوبردنی خۆی بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م بڕیاره، هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو، به تایبه‌تی زلهێزه‌كان، كه هه‌ر ئه‌وان به تایبه‌تی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا به‌رپرس بوون له دابه‌شكردنی كوردستان و بێبه‌شكردن و بێ ناسنامه كردنی میلله‌تێك، كه یه‌كێكه له چوار نه‌ته‌وه گه‌وره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. ئه‌م بڕیاره به‌خۆ هاتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو، له پرسه مرۆییه‌كان.
روونیكرده‌وه، له 1988 بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه روویدا، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاخرین هه‌ڵوێستی خۆیان بوون له شاردانه‌وه‌ی كاره‌سات و رێگه‌یان نه‌ده‌دا دنیا ئاگاداری ئه‌و كاره‌ساته بێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕی به‌رده‌وامی عێراق و ئێران به‌ڵگه‌نامه‌كان كه‌وتنه به‌رده‌ستی دنیاش و رۆژنامه‌نووسان هاتن و وێنه‌كانیان بردنه‌وه، به‌ڵام ئێستا خۆیان باسی ده‌كه‌ن، كه ده‌وڵه‌ته‌كان رێگه‌یان گرتووه، ئه‌و بابه‌ته نه‌بێته پرس. كاتێك كۆڕه‌و ده‌ستیپێكرد، ئه‌و كاره‌ساته‌ی روویدا، ئه‌گه‌ر هه‌ر له ناو هه‌رێمی كوردستان بوایه، دوور نه‌بوو لێی بێده‌نگ بن و كاتێك گه‌یشته ئێران و توركیا و بووه پرسێكی جیهانی و دنیاش گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ناكرێت بێده‌نگی لێ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رایگشتیی و میدیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو سه‌رۆكی وڵاته‌كان بێنه ده‌نگ و هه‌وڵی راگرتنی ئه‌و ره‌وشه بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: رۆڵی میدیا زۆر كاریگه‌ر بوو، كێ رێگه‌ی به میدیادا ئه‌و دۆسیه‌یه بگه‌یه‌نێته جیهان. به‌شێك له كاربه‌ده‌ستان بڕوایان به‌وه هه‌بوو، پێویسته ئه‌م میلله‌ته به دنیا بناسرێت. هه‌ریه‌ك له دانیال میتران و فرانسوا میتران، رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو. ژماره‌یه‌كی زۆر له دۆستانی كورد، یارمه‌تی ئه‌و سیاسیانه‌یان ده‌دا، كه ده‌یانویست كێشه‌كه نه‌شاردرێته‌وه.