واتس‌ئاپ ژماره‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌سائیبی بلۆك كرد
كۆمپانیای واتس‌ئاپ، ژماره‌ی مۆبایلی جه‌واد تڵیباوی، گوته‌بێژی سه‌ربازی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی شیعه‌ی بلۆك كرد.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای واتس‌ئاپ، ژماره‌ی مۆبایلی جه‌واد تڵیباوی، گوته‌بێژی سه‌ربازی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی شیعه‌ی بلۆك كرد.
له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، ئه‌و گوته‌بێژه‌ی عه‌سائیب، سه‌ره‌تا رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی له واتس‌ئاپ هاك كراوه.
دواتر له تویتێكی دیكه‌دا نووسیویه‌تی: دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كۆمپانیای واتس‌ئاپ ژماره‌كه‌می بلۆك كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی عه‌سائیب، ئه‌و راگرتنه‌ی ژماره‌ی تلیباوی له واتس‌ئاپ له‌سه‌ر داوای مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه.