فریدریك تیسۆ: پێویسته كورد به‌یه‌كه‌وه كار بكات و ستراتیژێكی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت
بڕیاری 688 به هه‌وڵ و كۆششی فه‌ره‌نسا ده‌ركرا و خاتوو دانیاڵ میتران رۆڵێكی به‌رچاوی له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره هه‌بوو
K24 – هه‌ولێر:
فریدریك تیسۆ، كونسوڵی پێشووی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، رایگه‌یاند، بڕیاری 688 به هه‌وڵ و كۆششی فه‌ره‌نسا ده‌ركرا و خاتوو دانیاڵ میتران رۆڵێكی به‌رچاوی له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره هه‌بوو. روونیشیكرده‌وه، پێویسته كورد هه‌نگاو بنێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ستراتیژێكی نوێی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك بگاته ئه‌و چركه ساته‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، فریدریك تیسۆ، كونسوڵی پێشووی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، گوتی: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم كاتێكی خه‌مناكی زۆر ناخۆش بوو. ئازارێكی زۆرمان بینی، ملیۆنان خه‌ڵك له شاخه‌كان بوون. هه‌زاران چه‌كدارم له سنووره‌كان ده‌بینی خه‌ڵكیان ده‌خسته‌وه سه‌ر رێگه. منداڵ و ژن و به‌ساڵاچووان له سه‌ر رێگه‌كان بوون. شوێنێكیان نه‌بوو بۆی بچن. له‌گه‌ڵ بێرنارد كۆشنه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه‌مان بینی. له‌گه‌ڵ دانیاڵ میتران قسه‌مان كرد. پێمان وابوو له رێی ئاسمانییه‌وه ده‌توانین هاوكاریان بكه‌ین. وتمان پێویسته له‌گه‌ڵ سه‌رۆك میتران قسه بكه‌ن و پێویسته سوپای فه‌ره‌نسا بێن و له رێی فڕۆكه‌وه بێن هاوكاری بێنن بۆ ئه‌و خه‌ڵكه. دواتر بڕیاری 688 ده‌رچوو. ئه‌و بڕیاره وایكرد، ئارامی بێته ئاراوه. دووربن له كوشتاری سه‌دام حوسێن. سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ فه‌ره‌نسا. خۆشحاڵ بووم، كه سه‌ركرده فه‌ره‌نسیه‌كان رۆڵیان بینی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ربچێت. دواتر به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا هاتنه سه‌ر هێڵ و هاوكار بوون بۆ ده‌رچوونی بڕیاره‌كه.
ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی فه‌ره‌نسا باسی له په‌یوه‌ندی خۆی و كورد كرد و گوتی: له 1991 ئه‌و كات 11 ساڵ بوو كوردم ده‌ناسی. كاتێك دكتۆر بووم، دوو ساڵ له كوردستانی عێراق بووم و ماوه‌یه‌كیش له كوردستانی ئێران بووم. ئه‌و كاته د. قاسملۆم ده‌ناسی. سه‌ركرده‌كانی پارتیشم ده‌ناسی. تاوانی زۆرم بینی كه ئایه‌توڵڵاكان دژ به كورد ئه‌نجامیان ده‌دا. پێم وابوو ئه‌وه شیاو نییه دژی كورد ده‌كرێت. ئێمه له فه‌ره‌نسا وه‌زاره‌تێكمان هه‌یه به ناوی وه‌زاره‌تی كاروباری مرۆیی، بێرنارد كۆشنه‌ر وه‌زیر بوو، ئه‌ویش كوردی ده‌ناسی، بۆیه له سێپتێمبه‌ری 1974 مه‌لا مسته‌فامان له حاجی ئۆمه‌ران بینی بوو. ئه‌و باش ده‌یزانی چاره‌سه‌ر بۆ كورد چییه. باشترین چاره‌سه‌ر پاراستنی كورد بوو. كوردم خۆشویستووه و تایبه‌تن له دڵمدا و بۆیه هاوكاری كورد ده‌كه‌م.
له باره‌ی گرنگی بڕیاره‌كه‌شه‌وه، گوتی: له‌و چركه ساته‌دا، كه بڕیاره‌كه درا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، روون بوو ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێته نێوده‌وڵه‌تی و هۆكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو. ئه‌و چركه ساته بوو خه‌ڵك له 1991 دژی سه‌دام حوسێن رایان كرد. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك هه‌ڕه‌شه بینی و جیهان كێشه‌ی كوردی ناسی و پێشتر هیچ كه‌سێك هیچ شتێكی نه‌بیستبوو له باره‌ی كورده‌وه.
سه‌باره‌ت به رۆڵی دانیاڵ میتران گوتی: دانیاڵ میته‌ران، ژنێكی یه‌كجار هه‌ستیار بوو، پابه‌ند بوو به مافه‌كانی مرۆڤ. كاتێك بینی كورده‌كان به‌و جۆره له لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بڕیاری دا هاوكاری كورد بكات. ئه‌و كوردی ده‌ناسی و پارێزگاری له كورد ده‌كرد و فشاری خسته سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی كه قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتان بكات بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه كورد نه‌چه‌وسێنرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا فریدریك تیسۆ، باسی له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم كرد و گوتی: له 1991 كوردستان چاره‌نووسێكی نادیاری هه‌بوو، مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوو به كاته‌وه. دوای ئه‌و بڕیاره په‌رله‌مان درووستكرا و حكومه‌ت پێكهێنرا و سه‌رۆكێك بۆ هه‌رێمه‌كه دیار كرا و هێز دامه‌زرا و ئێستا له هه‌ولێر زیاتر له 30 وڵات كونسوڵخانه و ستافی نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه و پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له هه‌ولێر هه‌ن و ئێستا ئارامی هه‌یه و منداڵه‌كان ده‌چنه قوتابخانه بێ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی سته‌م ببنه‌وه.
كونسوڵی پێشووی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: پرسی كورد كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و كوردستان وڵاتێكه و ده‌ستوور و یاسا و په‌رله‌مان و حكومه‌تت هه‌یه، قورسه بۆ عێراق دان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بنێت و به بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر قورسه و پێویسته خه‌ڵكی كوردستان یه‌كگرتوو بن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و چركه ساته‌ی بتوانن سه‌ربه‌خۆ بن و بگه‌نه سه‌ربه‌خۆیی. من خۆم پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردم و هیچ ده‌وڵه‌تێك سه‌ربه‌خۆیی ناداته به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی و ده‌بێت شه‌ڕی بۆ بكرێت و بینیمان له 2017 چی كرا كاتێك ریفراندۆم كرا. كورد بۆ خۆی یه‌كێكه له كێشه‌كان و پێویسته زیاتر یه‌كگرتوو بێت و پێویسته گوتارێكی سیاسی روونتری هه‌بێت و پێویسته به شێوه‌یه‌كی باشتر ستراتیژ دابڕێژن و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكه‌نه‌وه و پێویسته له ناو خۆیان كۆمه‌ڵێك به‌ها په‌ره پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ناوچه‌یه‌كی ته‌واو ئارام و دیموكراتییه‌تێكی راسته‌قینه و به‌و شێوه سه‌ره‌نجی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رابكێشن. پێم وایه ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا هه‌ن، ره‌نگه له داهاتوودا ئاسانتر بێت بتوانرێت متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنیت. له رابردوودا رقێكی زۆر له نێوان عه‌ره‌ب و كورد و به‌غدا و هه‌ولێر هه‌بوو، ئێستا شته‌كان گۆڕاون و تاكه رێگه ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه و ئێوه سه‌رۆك وه‌زیرانێكی تازه‌تان هه‌یه، كه كه‌سێكی گه‌نجه و خه‌ڵكێكی زۆری گه‌نجتان هه‌یه و تێگه‌یشتوو و خوێنده‌وارن و ئه‌م خه‌ڵكه گه‌نجه ده‌توانن داهاتوویه‌كی باش بۆ كوردستان دابین بكه‌ن و پێویسته چیرۆكه‌كانی خۆتان له یاد بێت.
له باره‌ی هه‌ولێر و به‌غداشه‌وه گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌گه‌ر چی روون نین، به‌ڵام باشترن له رابردوو و ئێستا ره‌وشی به‌غدا ئارام و دیموكراسی نییه و گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له به‌غدا هه‌یه و قورسه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی هه‌ن، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر زۆر كار ده‌كات و پێش هه‌فته‌یه‌ك پێشوازی له براكه‌م نێچیرڤان بارزانی كرد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن. داوای لێبوردن ده‌كه‌م و ده‌زانم ناخۆشه به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و خه‌ڵكی كوردستان هیچ دۆستێكیان نییه و ته‌نیا شاخه‌كان دۆستی ئه‌وانن، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا شاخه‌كان نین و دۆستی دیكه‌تان هه‌یه، به‌راورد به 40 ساڵ پێش ئێستا ره‌وشه‌كه زۆر جیاوازه و من هه‌موو ژیانم كارم بۆ كوردستان كردووه.