نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌كه‌ین
نێرده‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جێنین پلاسخارت پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌ربڕی.
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جێنین پلاسخارت پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی، مسته‌فا غالب پێشوازی له جێنین پلاسخارت كردووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا ره‌وشی دارایی عێراق و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئابووری عێراق تاوتوێ كراوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پلاسخارت، پشتیوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌ربڕیوه و رۆڵی بانكی ناوه‌ندیی به گرنگ وه‌سفكردووه.