ئێران رێی وشكانی و ئاسمانی به رووی توركیادا داخست
كۆماری ئیسلامی ئێران له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا رێگه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به رووی توركیادا داخست.
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا رێگه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به رووی توركیادا داخست.
گوته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ توركیا و له توركیاوه بۆ ئێران هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
پێشتر، سه‌عید نمه‌كی، وه‌زیری ته‌ندرووستی كۆماری ئیسلامی داوای له وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردبوو، گه‌شته ئاسمانییه‌كان و رێگه‌ی وشكانی به رووی توركیادا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دابخه‌ن.
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، عه‌لی ره‌زا زالی، به‌رپرسی یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران، داوایكرد، 7 تا 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واو له تاران رابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاران راشیگه‌یاند، مه‌ترسی هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران روونیكرده‌وه، ئه‌و پێشنیازه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌ستی وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆك كۆماری وڵات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جووڵه‌یه‌ك له تاران رابگیرێت.
گوتیشی: ئێمه له‌به‌رده‌م ره‌وشێكی دژوارداین و 175 نه‌خۆشخانه له تاران هه‌ن، 103 نه‌خۆشخانه‌یان تایبه‌ت كراوون به كۆرۆنا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای تاران بڕیاری داوه 3 هه‌زار یاریگا و ناوه‌ندی وه‌رزشی دابخات و ره‌وشی ته‌ندرووستی تارانی پایته‌ختی به مه‌ترسیدار وه‌سفكردووه.