كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنی لە نێوان ھەولێر و بەغدا، ئەمە لێكەوتەكانییەتی
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بەھێزكردنی ھاریكاری لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان و دەزگا ئەمەنییەكانی دیكەی ھەرێم كرا
K24 – ھەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ فەرماندەكانی دەزگا ئەمنی و ھەواڵگرییەكان كۆبوویەوە بەمەبەستی بەھێزكردنی ھاریكاری لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان.
نووسینگەی ئەعرەجی لە راگەیاندراوێكدا، گوتی: " راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و ھەواڵگرییەكان كرد بۆ تاوتوێكردنی بەھێزكردنی ھاریكاری لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان و دەزگا ئەمەنییەكانی دیكەی ھەرێم. لە كۆبوونەوەكەدا باسی رێگاكانی بەھێزكردنی ھەماھەنگی و ھاریكاری لە نێوان بەغدا و ھەرێم كراوە، لەوەی پەیوەستە بەو ناوچانەی جێگای بایەخی ھاوبەشن و پارێزگا سنوورییەكان، كە گرنگی و كاریگەری زۆریان ھەیە لە سەر ئەمنی نەتەوەیی عێراقی".
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە، "ھەروەھا لە كۆبوونەوەكەدا باسی دوا پێشھاتەكانی ئەمنی و پلانەكانی پێویست بۆ بەھێزكردنی ئەمن و سەقامگیری لە تەواوی عێراق كراوە، لەگەڵ بەردەوامیدان بە راونانی شانە تیرۆریستییەكان.