ڤیدیۆ.. كه‌شتییه‌كی هۆڵه‌ندی له گێژاوی ده‌ریادایه
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان 12 كه‌شتیوان له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه بوون و توانراوه سه‌رجه‌میان رزگار بكرێن.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری هۆڵه‌ندی رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی نه‌خوازراو بوویه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ناراوێكی نه‌رویج كه‌وته گێژاوی ده‌ریاوه و تیمه‌كانی فراكه‌وتن توانیان تیپه كه‌شتیوانه‌كه‌ی رزگار بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان 12 كه‌شتیوان له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه بوون و توانراوه سه‌رجه‌میان رزگار بكرێن.
كه‌شتییه‌كه نه‌وتی هه‌ڵگرتبوو و سه‌ره‌تا له رێی هێلیكۆپته‌ره‌وه 8 كه‌شتیوانی رزگار كران و چواریان مانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌ربازكردنی كه‌شتییه‌كه بده‌ن، به‌ڵام به هۆی به‌هێزی شه‌پۆله‌كان و ره‌شه‌بای به‌هێزه‌وه ده‌سته‌وه‌ستان بوون له رزگاركردنی كه‌شتییه‌كه و ناچار ئه‌وانیش كه‌شتییه‌كه‌یان به‌جێهێشت.