فەرماندەی فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێران گەیشتە بەغدا و لەگەڵ گروپە چەكدارەكان كۆبوویەوە
ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی گروپە چەكدارەكان ئەنجامداوە
K24 – ھەولێر:
سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە، به كهناڵه میدیاییهكانیان راگەیاندووە، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بهسهردانێك گەیشتووەتە بەغدا.
سەرچاوە ئەمنییەكان گوتوویانە: "فهرماندهی فەیلەقی قودس، ئیسماعیل قائانی لە دوێنێوە گەیشتووەتە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی گروپە چەكدارەكان ئەنجامداوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گەڕی دانوستانی ستراتیجی چاوەڕوانكراو لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان، كە بڕیارە چوارشەممەی داھاتوو ئەنجامبدرێت ".