فەرماندەی فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێران گەیشتە بەغدا و لەگەڵ گروپە چەكدارەكان كۆبوویەوە

ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی گروپە چەكدارەكان ئەنجامداوە

قائانی له‌ به‌غدا
قائانی له‌ به‌غدا

K24 – ھەولێر:

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە، به‌ كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كانیان راگەیاندووە، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ردانێك گەیشتووەتە بەغدا.

سەرچاوە ئەمنییەكان گوتوویانە: "فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس، ئیسماعیل قائانی لە دوێنێوە گەیشتووەتە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی گروپە چەكدارەكان ئەنجامداوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گەڕی دانوستانی ستراتیجی چاوەڕوانكراو لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان، كە بڕیارە چوارشەممەی داھاتوو ئەنجامبدرێت ".