نرخی نه‌وت 2 دۆلاری دیكه هه‌ڵكشا
نرخی نه‌وت زیاتر له دوو دۆلار هه‌ڵكشا و گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی خاوی برێنت گه‌یشته 64.18 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
K24 – هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت زیاتر له دوو دۆلار هه‌ڵكشا و گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی خاوی برێنت گه‌یشته 64.18 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی خاوی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته 60.66 دۆلار.
سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كردووه، ئابووری جیهان سه‌ر له نوێ روو له گه‌شه بكاته‌وه و ئه‌مساڵ به‌رهه‌می جیهان به رێژه‌ی 6.0 زیاد بكات و ئه‌م رێژه‌یه‌ش له ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه جیهان به خۆیه‌وه نه‌یبینیوه.
پێش سێ مانگ پێشبینی كرابوو، ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان بگاته 5.5 له سه‌دا، به‌ڵام به هۆی خێرایی گه‌شه و باشبوونی ره‌وشی ئابووری ئه‌مه‌ریكا، بووژاندنه‌وه له كه‌رتی ئابووری وڵاتان به‌دیهاتووه و سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پێشبینی كردووه، ئابووری ئه‌مه‌ریكا به ته‌نیا خۆی به رێژه‌ی %6.5 له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گه‌شه بكات، كه له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانه‌وه رێژه‌ی وا به‌رزی تۆمار نه‌كردووه.