سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا داوا لە توركیا دەكات گشت چەكدارە بیانییەكان لە لیبیا بكشێنێتەوە

"كشانەوەی توركیا لە رێككەوتنی نێوده‌وڵەتی بۆ رێگاگرتن لە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، مەترسی جددی دێنێتە ئاراوە"

سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا شارل میشێل و سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا شارل میشێل و سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، شارل میشێل، ئەمڕۆ سێشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە توركیا داوایكرد، "گشت چەكدارە بیانییەكان لە لیبیا بكشێنەوە".

مێشێل گوتی: لەگەڵ سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە "راشكاوانە" قسەمكرد، ئاماژەیكرد، "كشانەوەی توركیا لە رێككەوتنی نێوده‌وڵەتی بۆ رێگاگرتن لە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، مەترسی جددی دێنێتە ئاراوە".

گوتیشی: "بێگومان ئەنقەرە گرژییەكانی  لەگەڵ قوبرس لە بارەی مافە دەریاییەكان كەمكردووەتەوە".

سەرچاوە: رۆیتەرز