سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا داوا لە توركیا دەكات گشت چەكدارە بیانییەكان لە لیبیا بكشێنێتەوە
"كشانەوەی توركیا لە رێككەوتنی نێودهوڵەتی بۆ رێگاگرتن لە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، مەترسی جددی دێنێتە ئاراوە"
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، شارل میشێل، ئەمڕۆ سێشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە توركیا داوایكرد، "گشت چەكدارە بیانییەكان لە لیبیا بكشێنەوە".
مێشێل گوتی: لەگەڵ سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە "راشكاوانە" قسەمكرد، ئاماژەیكرد، "كشانەوەی توركیا لە رێككەوتنی نێودهوڵەتی بۆ رێگاگرتن لە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، مەترسی جددی دێنێتە ئاراوە".
گوتیشی: "بێگومان ئەنقەرە گرژییەكانی لەگەڵ قوبرس لە بارەی مافە دەریاییەكان كەمكردووەتەوە".
سەرچاوە: رۆیتەرز